Loading...
لایه‌نگری سروشت و ژینگه‌
سالید سو‌رفه‌یس ئاتیستۆن مادده‌یه‌که‌ ژه‌هراوی نیه‌ و له‌ بارودۆخی ئاسایی و ڕۆژانه‌دا ژینگه‌ پیس ناکات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پڕۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان و پڕۆسه‌کردنی ئه‌و له‌ ده‌سته‌ی پیشه‌سازی خاوێن دێته‌ ئه‌ژمار.
ته‌ندروست، دژه‌ که‌ڕوو و باکتریا
ئاتیستۆن به‌ هۆی ڕه‌خنه‌تێنه‌که‌ری، ڕانه‌کێشانی ئاو و توانایی جێبه‌جێکردنی به‌بێ درز به‌رگری ده‌کات له‌ ڕاکێشان و گه‌شه‌کردنی که‌ڕوو، باکتریا و که‌په‌ک و ڕووبه‌رێکی خاوێن به‌تایبه‌ت له‌ خزمه‌تگوزاری ئاوده‌ست و خواردنی ناندا به‌دی دێنێت.
توانایی شێوه‌گرتن و داڕشتن
سالید سورفه‌یس ئاتیستۆن جگه‌ له‌ ڕواڵه‌تی به‌ردینی خۆی، توانایی خواربوونه‌وه‌ و بادان و ڕووبه‌ری چه‌ماوه‌ی هه‌یه‌ و زۆر به‌ئاسانی ده‌بڕدرێت، ده‌تاشرێت و ئاله‌تی لێده‌درێت به‌ ده‌ست و به‌ ئامێر.
ڕه‌نگ و پێکهاته‌ی جیاواز، یه‌کده‌ست و داواکراو
سالید سورفه‌یس ئاتیستۆن ڕه‌نگ و پێکهاته‌ی جیاوازی هه‌یه‌ له‌گه‌ڵ توانایی داوکاریدا. هه‌مه‌شه‌نی هه‌ڵبژاردن ئه‌م تواناییه‌ ده‌دات به‌ دیزاینه‌رانی ناوخۆ و ته‌لارسازان بۆئه‌وه‌ی له‌ شوێنێکی پێویستدا هه‌ماهه‌نگی به‌دی بێنن.
جێبه‌جێکردنی به‌بێ درز و یه‌کپارچه‌
سالید سورفه‌یس ئاتیستۆن پاش نه‌سب، به‌بێ درز و یه‌کپارچه‌ دێته‌ به‌رچاو. کاتی نه‌سبی ئه‌م به‌رهه‌مه‌ درزه‌کانی نێوان پلێت به‌ مادده‌ی هاو ڕه‌گه‌ز و هاوڕه‌نگ و هاو پێکهاته‌ پڕ ده‌کرێته‌وه‌ و ڕووبه‌رێکی یه‌کده‌ست به‌دی دێت.
ڕوونی و توانایی تێپه‌ڕینی تیشک
نموونه‌ ڕوونه‌کانی سالید سورفه‌یس ئاتیستۆن تیشک لێیان تێده‌په‌ڕێت. ئه‌م تواناییه‌ وه‌ها ده‌کات تیشک له‌گه‌ڵ ڕه‌نگ و پێکهاته‌ی به‌ردینی ئه‌ودا تێکه‌ڵ بێت و جیلوه‌یه‌کی جوان بی ‌هاوتا له‌ تیشکدانه‌وه‌ ده‌خوڵقێنێت.
بریقه‌داری
سالید سورفه‌یس ئاتیستۆن به‌ هۆی شێوازی به‌رهه‌مهێنان و مادده‌ی به‌کارهاتوو زۆری بریقه‌ دێت و هه‌ستی خاوێنی و جوانی ده‌گوازێته‌وه‌. تاشران به‌ هۆی هۆکاری جیاواز زۆر ئاسان به‌ سماته‌ی نه‌رم چاره‌سه‌ر ده‌کرێت و بریقه‌داری سه‌ره‌تایی ده‌پارێزرێت.
خۆڕاگری له‌ هه‌مبه‌ر گۆڕانی پله‌ گه‌رمادا
ئاتیستۆن له‌ هه‌مبه‌ر گه‌رما و شۆکی گه‌رماییدا زۆر خۆڕاگره‌ و نه‌قه‌ڵشێت. ته‌نیا له‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ گڕی ڕاسته‌وخۆ و گه‌رمای زۆردا، ڕه‌نگی ڕووبه‌ری تۆزێک ده‌گۆڕدرێت که‌ چاک ده‌کرێته‌وه‌.
ڕه‌خنه ‌تێنه‌که‌ری و ڕاکێشانی ئاو سفره‌
ئاتیستۆن به‌ هۆی شێوازی به‌رهه‌مهێنان و مادده‌ی به‌کارهاتوو ڕووبه‌رێکی یه‌کده‌ست، په‌ستێنراو و ڕه‌خنه‌تێنه‌که‌ری هه‌یه‌ و ڕاکێشانی ئاوی ئه‌و نزیکه‌ له‌ سفر. ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ ده‌بێته‌ هۆی خۆڕاگری و به‌رده‌وامی زۆری ئه‌و له‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ به‌ردی سروشتیدا.
خۆڕاگری له‌ هه‌مبه‌ر مادده‌ی کیماییدا
ئاتیستۆن له‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ زۆر ماده‌ی ترشی و قلیه‌یی، مادده‌ی پاککه‌ره‌وه‌ و کیمیاییدا خۆڕاگره‌ و هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ باشترین بژارده‌یه‌ بۆ مه‌تبه‌خ، ئاوده‌ست و گه‌رماو، تاقیگه‌ و ... ..
چاککردنه‌وه‌
گه‌ر به‌ هه‌ر هۆیه‌ک ڕووبه‌ری سالید سورفه‌یس ئاتیستۆن زیانی به‌ر که‌وێت، پێویست ناکات ئه‌و ڕووبه‌ری زیان پێگه‌یشتووه‌ بگۆڕیت و شوێنی زیانبه‌رکه‌وتوو چاک ده‌کرێته‌وه‌.
ئاله‌ت وه‌رگرتن
سالید سورفه‌یس ئاتیستۆن توانایی زۆری هه‌یه‌ بۆ وه‌رگرتنی ئاله‌ت. جۆره‌کانی بڕین، کۆنکردن و بڕینه‌کان له‌ ڕێگه‌ی ئاله‌تی بازرگانییه‌وه‌ له‌سه‌ر ڕووبه‌ر و لێواری ئه‌م به‌رهه‌مه‌ جێبه‌جێ ده‌کرێت.
خۆڕاگری له‌ هه‌مبه‌ر په‌ڵه‌دا
سالید سورفه‌یس ئاتیستۆن له‌به‌ر هه‌بوونی ڕووبه‌رێکی یه‌کپارچه‌ و ڕه‌خنه‌تێنه‌که‌ر له‌ هه‌مبه‌ر په‌ڵه‌ به‌ هۆی مادده‌ی ڕه‌نگ و لیچقدا خۆڕاگره‌ و بێ ئه‌وه‌ی هیچ شوێنه‌وارێک له‌ خۆی بهێڵێته‌وه‌ زۆر ئاسان خاوێن ده‌بێته‌وه‌.
خۆڕاگری له‌ هه‌مبه‌ر کاردانه‌وه‌ی میکانیکیدا
ئاتیستۆن خۆڕاگری باشی هه‌یه‌ له‌ هه‌مبه‌ر کاردانه‌وه‌ی میکانیکیدا وه‌ک گوشار، چه‌مانه‌وه‌، ڕاکێشان و پێکداداندا، زۆر به‌ده‌گمه‌ن ده‌قه‌ڵشێت و ورد ده‌بێت و هه‌ر چه‌شنه‌ زیانێک له‌ شوێندا چاک ده‌کرێته‌وه‌.