Loading...
ناساندنی به‌ردی کۆریه‌ن و قازانجه‌کانی ئه‌و
چهارشنبه 09 خرداد 1397 Atistone 3204 0

ناساندنی به‌ردی کۆریه‌ن و قازانجه‌کانی ئه‌و

ناساندنی به‌ردی کۆریه‌ن و قازانجه‌کانی ئه‌و

به‌ردی کۆریه‌ن ده‌سته‌واژه‌یه‌کی باوه‌ که‌ به‌ پلێتی سالید سورفه‌یس ده‌وترێت. سالید سورفه‌یس( Solid Surface ) ناوی زانستی پلێتی ڕه‌ق و یه‌کپارچه‌یه‌ که‌ به‌ داڕشته‌ی تایبه‌ت و مادده‌ی ده‌ستکرد له‌ ماوه‌ی پڕۆسه‌یه‌کی کیمیاییدا به‌رهه‌م دێت. ئه‌م پلێته‌ له‌ ڕوی ڕواڵه‌ت و هه‌ندێک تایبه‌تمه‌ندی فیزیاییه‌وه زۆر له‌ به‌ردی سروشتی ده‌چێت و هه‌ربۆیه‌ "به‌ردی ده‌ستکرد"یشی پێده‌ڵێن.

سالید سورفه‌یس یان کۆریه‌ن، جۆرێکه‌ له‌ به‌ردی ده‌ستکرد ڕه‌نگ و پێکهاته‌ی یه‌کده‌ست و به‌رده‌وامی هه‌یه‌ و وه‌ک به‌ردی سروشتی ڕه‌ق و جوان، وه‌ک دار گه‌رم و ده‌بڕدرێت و وه‌ک چینی و سیرامیک خاوێنه‌.

به‌پێی تایبه‌تمه‌نییه‌ بێ وێنه‌کانی کۆریه‌ن وه‌ک توانایی ته‌ندروستی، دژه‌ باکتریایی و که‌ڕوو و که‌په‌ک، خۆڕاگری گونجاو، نه‌رمی و جیڕی و دانان و نه‌سبی ئاسان، وه‌ک جێگره‌وه‌یه‌کی باش بۆ به‌ردی سروشتی، دار، ئێم دی ئێف( MDF )، سیرامیک و... له‌ بینای نیشته‌جێبووندا، ئیداری، بازرگانی، چێشتخانه‌، نۆرینگه‌، نه‌خۆشخانه‌ و... دێته‌ ئه‌ژمار.

پلێتی کۆریه‌نی به‌رهه‌می کۆمپانیای ئاتیستۆن، جگه‌ له‌ قازانجه‌ تایبه‌ته‌کانی کۆریه‌ن، هه‌ندێک توانایی جوانناسی و دیکۆراتیڤی هه‌یه‌ وه‌ک هه‌مه‌چه‌‌شنی به‌ربڵاو و بێ کۆتایی ڕه‌نگ و پێکهاته‌، توانایی شێوه‌پێدان، تێپه‌ڕێنی تیشک، و... که‌ کۆریه‌ن ئاتیستۆن ده‌کات به‌ به‌رهه‌مێکی کاریگه‌ر و بێ هاوتا بۆ جێبه‌جێکردنی دیکۆراتی ناوه‌وه‌ و دروستکردنی که‌لوپه‌ل و پێکهاته‌ی فانتازیا و دیکۆراتیڤی کۆریه‌ن.

تایبه‌تمه‌ندییه‌ بێ هاوتاکانی سالید سورفه‌یس هێز و گیان ده‌دات به‌ توانایی دیزاین و هێزی خوڵقاندنی ئێمه‌ و یارمه‌تیمان ده‌دات بۆ وه‌دیهاتنی خه‌ونه‌کان و دروستکردنی شوێنێکی دڵخواز.

له‌ڕاستیدا له‌گه‌ڵ کۆریه‌ن ئاتیستۆندا هیچ سنوورێکت نابێت له‌ ڕه‌نگ و پێکهاته‌ی ڕووبه‌ری جێبه‌جێکردنی پێویستدا.

 


تایبه‌تمه‌ندییه‌ گشتییه‌کانی ماده‌ی Solid Surface (کۆریه‌ن) بریتین له‌:

ڕه‌ق، ڕه‌خنه‌تێنه‌که‌ر و یه‌کده‌ست
دژی ته‌ڕی و شی، دژه‌ په‌ڵه‌
پاراستنی ئاسان
جوان. پته‌و، گه‌رم و هه‌مووکات نوێ وه‌ک به‌ردی سروشتی
چاککردنه‌وه‌ و په‌رداخ ده‌کرێت وه‌ک دار
به‌ گه‌رما شێوه‌ ده‌گرێت
گونجاو له‌گه‌ڵ تێبینی ژینگه‌دا
خۆڕاگر له‌ هه‌مبه‌ر ئاگردا و په‌ره‌سه‌ندنی ئاگر دوا ده‌خات

دانستنی ها